کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبەختکردنی شارومەندێکی خەڵکی شاری ئیزە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان

گیانبەختکردنی شارومەندێکی خەڵکی شاریئیزە لە گرتووخانەکانی ناوەندە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانیئیزەسەر بە پارێزگای ئەهواز، پاش دەستبەسەرکرانی و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمدا گیانی بەختکردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویعەلیڕەزا بەیرانوەندڕێکەوتی 15ی گوڵانی 1405ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشووتر لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکانی 1396 و 1401ی هەتاویدا، چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕووبەڕووی حوکمی توندی قەزایی بووەتەوە.