له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “زه‌هرا جه‌لیلیان” خوێندكاری به‌شی دكتۆرای به‌رقی زانكۆی تاران و خه‌ڵكی شاباد و “ڕه‌زا دهبۆید” خه‌ڵكی ساری پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه كوژراون و ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌هرا جه‌لیلیان” ڕۆژی ١٣ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراوه و ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌ز ته‌رمه‌كه‌ی به نهێنی له باخی ڕزوانشاری شاباد به خاك سپێردراوه و پاشان ئیداره‌ی ئیتلاعات بنه‌ماڵه‌كه‌ی خستۆته ژێر گۆشاره‌وه كه هۆكاری گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان خۆكوژی ڕابگه‌ینن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری ساریان به‌ناوی “ڕه‌زا دهبۆید” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه و پاش چه‌ند ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه و ڕۆژی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی له گۆڕستانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.