ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزە ئه‌منییه‌كان گوشاریان خستووەتە سەر دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری شنۆ بۆ دانپێدانانی زۆره‌ملێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرته‌كانی کۆلبه‌رنیوز، وەزارەتی ئیتلاعات، دەستبه‌سه‌رکراوانی ناڕەزاییەکانی ئەم دواییەی شاری شنۆ، وه‌كوو “هێمن شاهی” بانگهێشت کرد و گوشاری خستە سەریان بۆ ئەوەی دانپێدانانێکی زۆرەملێ و چاوپێکەوتن لە بەردەم کامێرادا بکەن و داوای لێبوردن و تەوبە بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئەفسەرانی ئیتلاعات بە دەستبەسەرکراوەکانیان وتووە: “ئەگەر چاوپێکەوتن بکەن، سزاکەتان کەمتر دەبێته‌وه”. لەلایەکی دیکەوە دەستبه‌سه‌رکراوان ڕەتیانکردەوە و ڕازی نەبوون بەشداری ئەو و سیناریوه سووتاوە بکەن.