به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری كرماشان گوشاریان بۆ خه‌ڵك و موسافرانێك هاوردبوو كه به‌بێ حجاب ده‌یانویست سه‌ردانی تاق وه‌سان بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه وێڕای گوشاری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له ده‌ربڕینی شایی و خۆشی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، لاوانی بوێر و ئازای كرماشان له تاق وه‌سان كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی موسیقی سه‌ما و خۆشیان كرد. شایانی باسه كه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش له‌وانه ئیسفه‌هان، شیراز، تاران و چه‌ند شاری دیكه ژنان به‌بێ حجاب سه‌ردانی ناوه‌نده گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه و كچان و كوڕان ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌قس و سه‌ما و دروشمی “ژن،ژیان،ئازاژدی”یان به‌رز كردۆته‌وه.