به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاژه‌ڵدارانی شاره‌دێی سیلوانای سه‌ر به پارێزگای ورمێ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندامی به‌سیج و هاوكاری له‌گه‌ڵیان بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاژه‌ڵدارانی شاره‌دێی سیلوانا كردووه كه ئه‌گه‌ر نه‌بنه ئه‌ندامی به‌سیج و هاوكاریان نه‌كه‌ن ئه‌وه ڕێگه ناده‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌كه. هاووڵاتیه‌كی دیكه له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له ناوچه‌ی دیزه‌ج چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ئاژه‌ڵدارێك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه زه‌وت كراوه و له گوندی “زیوه”ش به هه‌مان شێوه گوشاریان بۆ كوندنشینان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندامی به‌سیج.