بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەندازیار “پەرهام پەروەری” خهڵكی شاری سهقز و تۆمەتبار بە “موحاربە”، لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار، پاش تێپەڕینی ٤٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “پەرهام پەروەری”، ئیزنی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بەو هاووڵاتییە درا. “مازیار تاتایی”، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری پاش خوێندنەوەی دۆسییەكه بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو کە تۆمەتی “موحاربە”، لە دۆسییەی پەرهام لە شوێنی خۆیەتی. شایانی باسه كه ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ئهمساڵ، ئەندازیار “پەرهام پەروەری” خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادسەرای زیندانی ئێڤینەوە بە “موحاربە” تۆمەتبار کرا.
