هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەدئەمین محەممەدی”، تەمەن ٧٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار به مهبهستی تێپەڕكردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بهندیخانهی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “محەممەدئەمین محەممەدی” پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو پێشتر بەرامبەر بە بڕیاری دادگا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، بەڵام دادگای پێداچوونهوه حوکمی دوو ساڵ زیندانیکردنی پشتڕاست کردبووەوە. “محەممەدئەمین محەممەدی” خەڵکی گوندی تەمەرچینی سەر بە پیرانشارە و ڕۆژی ١٣ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر و به مهبهستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.
