کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی شەهرام جەمالی بۆ زیندای ئامۆل بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی

گواستنەوەی شەهرام جەمالی بۆ زیندای ئامۆل بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی

بە پێی راپۆرتەکان، شەهرام جەمالی هاوووڵاتی تەمەن 47 ساڵی خەڵکی ئامۆل، بە مەبەستی تێپراندنی 7 مانگ و 16 رۆژ زیندانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئامۆل کراوە.

ناوبراو رێککەوتی 25ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ نیشان دانی بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەکانی سپای پاسدارانی شاری ساری کرا و پاش ماوەیەک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە شیوەی کاتی ئازاد کرا. حوکمی زیندانی نابراو دواتر لە رێکەوتی 13ی جۆزەردانی ساڵی1405، لە لایەن دادگای ئینقیلابی ئامۆلەوە پەسەند و لە رۆژانی ڕابردووودا، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی رەوانەی زیندانی ئامۆل کرا.