کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ زیندانی ئێڤین 2

بەپێی دوایین هەواڵەکان، غەزەل یوسفی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی  ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی مورەخەسییەکەی، بۆ زیندانی ئێڤین گەڕایەوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، غەزەڵ یوسفی کە ٢١ی پوشپەڕ لە زیندانی ئێڤین مورەخەسی دەرمانی پێدرابوو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ پاش تەواوبوونی ماوەی مورەخەسی، دووبارە بۆ ئەو زیندانە گەڕایەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە خێزانی ئەم زیندانییە سیاسییە ئاماژەی بەوە کردووە کە، سەرەڕای ئەوەی کاتی ئازادبوونی مەرجداری غەزەل یوسفی پێان ڕاگەیندراوە، دادستانی گشتی داواکاری ئازادبوونی بە مەرج و هەروەها داواکاریی ناوبراوی بۆ تەواوکردنی ماوەی سزاکەی لە دەرەوەی زیندان لە ژێر چاودێری سیستەمی پابەندی ئەلیکترۆنی ڕەت کردووەتەوە.