کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی بۆ بەندی زیندانیانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان

گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی بۆ بەندی زیندانیانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بی‌بی زەهرا موسەوی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی فریمان، لە ڕۆژانی ڕاردوودا لە بەندی سیاسی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهدەوە گواسترایەوە بۆ بەندی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی ناڕازیان لە ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و سەرەتا بۆ بەندی قەرەنتینە و دواتر بۆ بەندی یەکی ژنان، شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان و ماددە هۆشبەرەکان، گواسترایەوە. ئەم گواستنەوەیە نیگەرانیی بنەماڵە و نزیکانی سەبارەت بە ئاسایش و تەندروستیی ناوبراو زیاد کردووە.