ڕۆژی پێنجشهممه ١١ی مانگی سەرماوەز، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شارەدێی نێ بە ناوەکانی “عەبدوڕەحمان ئەشتەک” و “عەبدوڕەحمان ئەفشار” دوای سێ حهفته ڕاگیران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوهی دهستبهسهربوونیان لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەوانیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم تۆمەتبار کردووە. جێگای ئاماژهیه ئەم دوو هاووڵاتییە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی خەزەڵوەری هاوڕێ لەگەل ٤ كهسی دیکەی خەڵکی گوندی نێ بە ناوەکانی “محەمەد ئەحمەدی”، “فەرید درەخشانی”، “کەیوان مینویی” و “ئیدریس بەهرامی” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کران و ههتا كاتی بڵاوبوونهوهی ئهم ههواڵه لە چارەنووسی ٤ کەسی دیکە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.