ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی چه‌ك و چۆڵی قورسی بۆ سنووری جوانڕۆ و شاری مهاباد كواسته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چه‌ك و چۆڵی قورسی له كرماشانه‌وه بۆ سنووری جوانڕۆ گواستۆته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تۆپخانه بۆ شاری مهاباد گوازراوه‌ته‌وه و هێشتا مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و جۆڵه سه‌ربازییانه ڕوون نییه، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌رۆكی شۆرای ئه‌منیه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه برد و له‌و كۆبوونه‌وه هه‌ر دوو لایه‌ن پابه‌ندی خۆیان به‌و گرێبه‌سته ئه‌منیه‌تیه‌ی واژۆیان كردووه ڕاگه‌یاند.