له ڕۆژانی ڕابردووردا، “فەرشاد ئەحمەدی” چالاكی مه‌ده‌نی خەڵکی دێهلۆڕان و دانیشتووی تاران کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه سزای ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رشاد ئه‌حمه‌دی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه بە سەرۆکایەتی قازی ” سەڵەواتی”، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی بەسەردا سەپێندراوه.