له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “ڕ‌فێق سه‌لیمی” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕ‌فێق سه‌لیمی” له ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا به‌بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش گۆتایی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كراوه.