به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پاش پێنج ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “عۆسمان ئیسماعیلی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی ناسراوی شاری سه‌قز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، له په‌یوه‌ندییه‌كی تله‌فوونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كی ڕایگه‌یاندووه كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز.
“عۆسمان ئیسماعیلی” له ڕۆژی ١٠ی مانگی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی سه‌قز ڕاگیرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ئه‌م مانگه گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ئاسایی زیندانی سه‌قز. به پێی زانیارییه‌كان “عۆسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی ١١ی گوڵان به‌ر‌امبه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، شیرینی له نێو زیندانیاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه و مێژوو و گرینگی ڕۆژی جیهانی كرێكاری بۆ زیندانیان باس كردووه.