له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی” خەڵکی پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
“محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی” پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕیژم” بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١١ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی 98ی ههتاوی، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو ههفته، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی پیرانشار ئازاد کرابوو.