له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناوی “سوله‌یمان ساله‌ك” ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ، پاش تواوبوونی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزی زیندانی نه‌غه‌ده كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سوله‌یمان ساله‌ك” ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ و به‌بێ حۆكمی قه‌زایی له جاده‌ی پیرانشار بۆ مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و بۆ ئازادی كاتی داوای وه‌سیقه‌ی قۆرسیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه.