ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢، “فەرعان حەسەنزادە”، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، دوای بانگکران بۆ دادگاه، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠١، فەرعان حەسەنزادە لە بازگەی “نەڵیوان”ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کرا و دواتر لە ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٩ی گوڵانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای كهیفهری ٢ی شنۆ بە تۆمەتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا و دواتر ئەم سزایە بۆ ساڵێک و چوار مانگ کەم کرایەوە.