به پێی ههواڵی گهیشتوو، “شەعبان محەممەدی” ئەندامی كانوونی سنفی مۆعهلیمانی (کوردستان- مەریوان) پاش دەستبەسەركران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوه.
بە پێی زانیارییهكان، بنەماڵەی ئەو چالاکە مهدهنییه بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی “شەعبان” سەردانی سیتادی خەبەریی ئیتلاعاتی مەریوانیان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەكهیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، “شەعبان محەممەدی” ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مۆعهلیمانی (کوردستان – مەریوان)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.