به‌یانی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “عه‌لی مه‌جده‌م”، “موعین خه‌نفه‌ری” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا موقه‌ده‌م” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئه‌هواز كران.
ئه‌و سێ به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی “حه‌بیب دریس”، “عه‌دنان غه‌بیشاوی” و “سالم مووسه‌وی” له ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٧ی هه‌تاوی له ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ی خووزستان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی پهروهندهسازییهوه ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی به كوشتنی دوو به‌سیجی، سه‌ربازێك و ئه‌ندامێكی هێزه ئینتزامییه‌كان له شاره‌كانی ئابادان و به‌نده‌ر خومه‌ینی تۆمه‌تبار كرد و دادگای ئینقلابی ئه‌هواز سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریان دا سه‌پاند.
