ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- سه‌قز به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پار، “سوله‌یمان عه‌بدی” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی زه‌وت كرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی كورت دا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازراوه‌ته‌وه.