له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كه‌س بە ناوەکانی “دیار عەباسی” و“ڕەحمەت ئابجامە“، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی مهاباد کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، “دیار عەباسی” خەڵکی گوندی ” بەرەجۆ“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “خەڵیفان“ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووە و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، “ڕەحمەت ئابجامە” خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەكانی ئیدراه‌ی ئیتلاعات لە مه‌یدانی “ئیستقلال” دەستبەسەرکرا و پاشان هێزە ئەمنییەکان ڕژانە ماڵەکەی و هێندێک کەرەستەی شه‌خسی ناوبرایان لەگەڵ خۆیان برد.