ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” بازڕه‌سی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران، بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین ڕاگویزرا.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ڕۆژانی داهاتوودا “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” هاوكات له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمانی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕۆژی ١٠ی مانگی كوڵانی ئه‌مساڵ، ” ڕه‌سووڵ بوداغی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ئازادكرێن و به‌پێی ئه‌سڵی ١٦٥ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕژیم، محاكمه‌یان له‌دۆخێكی دادپه‌روه‌رانه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.