کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ زیندانی سنه‌ 4

“ئالان برزویی”  خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر كرابوو بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گوازراوەتەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵان، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌‌ “ئالان برزویی“  سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانه‌وه‌ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕژیم” سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.