لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، بهندكراوێكی خەڵکی ماکۆ بە ناوی “خالید ئەیسە” تەمەن ٣٥ ساڵ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “خالید ئەیسە” سێ مانگ لهمهوبهر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر و بۆ لێپرسینهوه ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو. ناوبراو پاش سێ مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی و ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە، بۆ زیندانی ناوەندیی ماکۆ گوازراوەتەوە.