ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی گەلاوێژ، بهندكراوێك بەناوی “سینا (کەریم) مینایی” خەڵکی گوندی “سەوجە”ی سهربه شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “سینا مینایی” لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوه بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کراوه. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠، “سینا مینایی” لەگەڵ لاوێکی دیکە بە ناوی “عەبدوڵڵا یووسفی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.