به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ٤ی زیندانی ئێوین.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له‌گه‌ڵ چه‌ندی بهنكراوی ناسراوی دیكه وكوو “سه‌عید مه‌ده‌نی“، “مێهدی مه‌حموودیان“، “ئه‌میر سالار داوودی“، “دكتۆر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حائری” و “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” له یه‌ك به‌ند دان. شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سێ مانگ به‌ندكرانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی“، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی“، “ڕه‌سووڵ بۆداغی“، “مه‌سعوود نیكخواه“، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” و “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” و ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ داوێنی بنه‌ماڵه‌كانیانه.
