پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئایدا شاكه‌ره‌می، خۆشكی هه‌میشه زیندوو، “نیكا شاكه‌ره‌می”، دایكی ئایدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: كچه‌كه‌ی بۆ زیندانی شاری ڕه‌ی گوازراوه‌ته‌وه.
“نه‌سرین شاكه‌ره‌می” له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا نووسی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، “ئایدا شاكه‌ره‌می”یان بۆ زیندانی ئێڤین و له‌وێشه‌وه بۆ زیندانی شاری ڕه‌ی گواستۆته‌وه. ناوبراو هه‌ڵسووكه‌وتی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنانی به كۆیلایه‌تی وه‌سف كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا له ئاست پێشێلكردنی مافی ژنان بوو.