له باروودۆخێكدا كه گه‌ڵاڵه و هه‌وڵه ئابووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی گرانی و ته‌وه‌رۆم و دابه‌زینی نرخی ڕیاڵ و ڕێگری له قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری، یه‌ك له دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ئابووریی ڕژیم ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر له جاران تووشی ئاڵۆزی بووه و له ئیفلاس و داڕمان نزیك بووه‌ته‌وه، و له حاڵێكدا كه ڕژیم له وڵامدانه‌وه به خواستی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری، بێ توانا و داماوه، نیگه‌رانیی ڕژیم له سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزی به‌هێز و سه‌رتاسه‌ریی دژبه ده‌سه‌ڵات، یه‌كجار زیاتر بووه‌ته‌وه. هه‌وڵه نیزامی و ئهمنییهتییهكانی ئه‌م دوایانه‌ی كۆماری ئیسلامی له تاران و باقی كهڵان شاره‌كانی ئێران، ته‌نیا ئاراسته‌یه‌كه كه ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا، هیوای پێیه‌تی. ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، محه‌ممه‌د یه‌زدی فه‌رمانده‌ی سپای “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ ئه‌ڵڵا“ی تاران ڕایگه‌یاند كه گه‌ڵاڵه‌ی “ئه‌منییه‌ت میحوه‌ری مه‌حه‌له”، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توانای پێگه‌كانی به‌سیج و به پێكهێنانی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت” له گه‌ڕه‌كه جۆراوجۆره‌كانی تاران به كرده‌وه ده‌ردێنێ. تا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ئینسانیی پێگه‌كانی به‌سیج، ئه‌منییه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كانی پێته‌خت دابین بكات. ئه‌م مۆره جهنایهتكارهی ڕژیمی ئیسلامی، ئه‌ركی ئه‌م تیمانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ” ئه‌رازێل و ئۆباش و كیف ڕفێن و تێكده‌رانی ئه‌منییه‌ت” ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له ڕاستیدا ئامانجی سه‌ره‌كیی ڕژیم، خۆ ئاماده‌كردنه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی ئاخێزی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری كه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی له ئارادایه. ئه‌گینا به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی وه‌ك دزی و كیف ڕفێنی و هیتر، هه‌تا ئێستا ئه‌ركی پۆلیس و هێزه ئینتزامیه‌كان بووه.
سپای پاسداران وه‌ك ئۆرگانی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام له باروودۆخی قه‌یراناویی كۆمه‌ڵگادا، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منییه‌تی و دژه‌مرۆیی جۆراوجۆری بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌كان له‌ژێرناوی یارمه‌تی دانی پۆلیس له شاره‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه. له ساڵی ٨٧ و به‌رله هه‌ڵبژاردنی مشتوومڕههڵگری ساڵی ٨٨، گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شته‌كانی ئه‌منییه‌تی ٥ كه‌سیی له هه‌زار خاڵی شاریی ئێران به‌كرده‌وه ده‌رهێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌یانزانی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌ی ئه‌وكات، كه ده‌بوایه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دووباره له سندووقه‌كانی ده‌نگدان هاتبایه‌وه ده‌رێ، ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵگای لێده‌كه‌وێته‌وه. له مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٦ و یه‌ك مانگ به‌رله ئاخێزی مانگی به‌فرانبار و له باروودۆخی توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و هاتنه ئارای باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی دیكه‌یان، به مه‌به‌ستی گه‌شتی پاسداران له گه‌ڕه‌كه‌كان، له‌ژێرناوی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو “حه‌ماسه‌ی ئه‌منییه‌ت و خزمه‌ت” به‌كرده‌وه ده‌رهێنا و جه‌نایه‌تی كوشتاری مانگی به‌فرانباری ٩٦یان خوڵقاند. له ئێستاشدا كه قه‌یرانی ئابووری و هه‌ژاری و برسیه‌تی به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی په‌ره‌ی سه‌ندووه، ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی به‌ره‌وڕوو، ده‌ستی داوه‌ته به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی “ئه‌منییه‌ت میحوه‌ری مه‌حه‌له” و پێكهێنانی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت” له گه‌ڕه‌كه‌كان، كه ده‌مێكه باسی لێده‌كات. هه‌مووی ئه‌وانه له ئه‌ساسدا، گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری بوون و فه‌رمانده‌كانی سپای پارێزه‌ری كۆنه‌په‌رستی و جه‌نایه‌تی ڕژیمی ئیسلامی، ئه‌وانه به گه‌ڵاڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ “ئاژاوه‌گێڕیی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ئه‌مریكا بۆ نائه‌من كردنی شاره‌كان” پێناسه ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕژیم ئه‌مجاره‌یان له‌ژێرناوی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت“، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی خۆی، به‌ئامانجی خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن له ئاست شاره‌كاندا، بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت محه‌ممه‌د یه‌زدی یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو كه: “به‌هێز كردنی پێگه‌ی به‌سیجی گه‌ڕه‌كه‌كان یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی ئێمه‌یه له‌مساڵدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پێگه‌كانی به‌سیج هه‌تا ئێستا ڕوو به لاوازی ڕۆیشتوون و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی موعه‌زه‌می گشت هێزه‌كان، كه ڕایانگه‌یاندبوو (به‌سیج ده‌بێ له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان حزووری بێت)، هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا ئه‌و فه‌رمانه به باشترین شێوه به‌سه‌مه‌ر بگه‌یه‌نین“. ئه‌و هه‌روه‌ها پێشتریش وتبووی كه” دوژمن بۆ شه‌پۆل سواری كردن به‌سه‌ر باروودۆخی ناله‌باری ئابووریی وڵات و هاندانی ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نیزام و شێواندن و ئاڵۆزی نانه‌وه، به‌رنامه‌ی هه‌یه. كه‌وابوو واش نییه كه خه‌ڵك بیانهه‌وێ به‌خاتری ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه خوڵقاون، له پێناو خواسته‌كانی دوژمن‌دا هه‌نگاو هه‌ڵگرن“.
ئه‌م وتانه، نیازی واقعیی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له پێكهێنانی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت” له گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ناو “ئه‌رازێل و ئۆباش و كیف ڕفێنهكان” به ڕوونی نیشان ده‌دات. هه‌وڵی خامنه‌یی و باقیی كاربه‌ده‌ستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ داڕشتنی پیلانی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیی حه‌تمی جه‌ماوه‌ری، له كابووسێكهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه سه‌رتاپێی ڕژیمی خسووه‌ته له‌رزه. خامنه‌یی و باقیی به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم باش ده‌زانن كه ئه‌وه ته‌نیا پێگه و هێزی به‌سیجی ڕژیم نییه كه لاواز بووه و دانی پێداده‌نێن. به‌ڵكوو داوهرینێكی فراوان له سه‌رتاپێی ڕیزه‌كانی ئه‌م ڕژیمه گه‌نده‌ڵه‌دا ڕووی داوه. زۆرێك له كاربه‌ده‌ستان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیمیش له ترسی خرۆشی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، له كۆماری ئیسلامی دوور كه‌وتوونه‌وه و گشت ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی یه‌كجار لاواز بووه‌ته‌وه. به‌ڵام نه گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منییه‌تی و نه كرده‌وه‌ی هێستێریك و جهنایهتكارانهی ئێعدامی نه‌وید ئه‌فكاری و باقیی به‌ندكراوانی سیاسی، ناتوانێ ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه له ترس و تۆقاندن، كه ئامانجی خوێنڕێژان و جهنایهتكارانێكی وه‌ك خامنه‌یی و ڕووحانی و ڕه‌ئیسی و قالیبافه، له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بخوڵقێنێ.
ژیانی نهكبهت بار، هه‌ژاری و برسیه‌تی و ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ده‌یان ملیۆن له خه‌ڵكی ئێرانی داسه‌پاندووه، چیتر بۆ خه‌ڵك ته‌حه‌مول ناكرێ. له باروودۆخێكدا كه مانگرتنی كرێكاری له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی بهرههمێهێنان و سه‌نعه‌تیی ئێران چووه‌ته قۆناغێكی دیكه‌وه، وهڕێكهوهتنی تۆفانی مه‌زنی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری تووڕه و وه‌گیان هاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان، له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا، بێگومان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ده‌خاته زبڵدانی مێژووه‌وه و گه‌ڵاڵه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری و ئه‌منییه‌تی و نیزامیی ڕژیم، ناتوانێ ڕێگری وه‌دی هاتنی وه‌ها كابووسێك بێ بۆ حاكمانی ئیسلامیی سه‌رمایه له ئێران.