“تێجارهت نیووز” له ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیدا له شه‌قامی ناسر خۆسرۆوی تاران، ناوه‌ندی قاچاغی ده‌رمان، باسی له فرۆشتنی سه‌همییه‌ی واكسێن به قیمه‌تی ٦٠ ملیۆن تمه‌ن كردووه. ئاشكرایه كه ئه‌م واكسێنانه له سه‌همییه‌ی كادری ده‌رمانی و كه‌سانی به‌رده‌م مه‌ترسی دزراون. پێشتریش له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه له په‌نا فرۆشی واكسێنهوه، گه‌نده‌ڵیی دیكه‌ش ڕووی داوه. بۆ نموونه سه‌هامدارانی نه‌خۆشخانه خسووسییه‌كان و سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تییه‌كان، له جیات واكسیناسیۆنی كادری ده‌رمان، ئه‌م واكسێنهیان له كه‌سوكار و ئاشنایانی خۆیان داوه. هێندێك له پزیشكان و په‌رستاران، گه‌نده‌ڵی له وه‌شاندنی واكسێنی كۆرۆنایان له ئاستی نه‌خۆشخانه‌كاندا، جیدی‌تر و به‌رینتر وه‌سف ده‌كه‌ن و ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه. له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاردا بووه تا لیستی كه‌سانێك كه واكسێنی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه بڵاوبكاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، باس له‌وه ده‌كرێ كه بێجگه‌له تۆڕی گه‌نده‌ڵیی فرۆشی واكسێن، هێندێك له ئاخونده ده‌نك درشتهكان له ئاستی ئێران‌دا واكسێنی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه كه له ئه‌وله‌وییه‌تی وه‌رگرتنی واكسێندا نه‌بوون و له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، بێده‌نگیی گرتووه‌ته به‌ر.
له حاڵێكدا كه هاورده‌ی واكسێن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه له‌چاو وڵاتانی دیكه له كه‌مترین ئاستی خۆی دایه، هه‌ر ئه‌م ڕاده‌یه‌ش له‌ناو كه‌سانێكدا كه له ئه‌وله‌وییه‌ت دان، به‌خۆڕایی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه مرۆڤدۆسته‌كان له بهیانییهكانیاندا خوازیاری هاورده كردنی به‌رین و وه‌شاندنی به‌خۆڕایی ئه‌م واكسێنه بوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له باروودۆخی كه‌مبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری واكسێنی كۆرۆنادا، پێویسته بۆ وه‌شاندنی به‌ده‌ر له نۆره‌ی ئه‌م واكسێنه، بڕی ٤٠ تا ٦٠ ملیۆن تمه‌ن به ده‌ڵاڵانی سه‌ره‌كیی ده‌رمان له شه‌قامی ناسرخۆسرۆو بدرێت. ده‌ڵاڵان پاش وه‌رگرتنی پاره‌كه، كه‌سه‌كان به نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌ناسێنن و له‌وێ به‌ده‌ر له نۆره، واكسێنهكهیان لێده‌درێت. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بڵاوكراونه‌وه، واكسێنی “سپۆتنیك” گرانتر له باقیی واكسنێهكانی دیكه موعامه‌له‌ی پێده‌كرێت و وه‌شاندنی ٢ دۆز له‌م واكسێنه له نه‌خۆشخانه، لانیكه‌م ٦٠ ملیۆن تمه‌نی پێویسته.
ئه‌م ڕاستییه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كادری ده‌رمانی ئێران بكه‌ونه ژێر گوشاری چه‌ندین به‌رابه‌ره‌وه و زیاتر ببنه قوربانی. به‌شێك له كه‌سانی ئاگادار له‌م مه‌سه‌له‌یه، ڕایانگه‌یاندووه كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی پڕ بوونی ژووره‌كانی چاوه‌دێریی تایبه‌ت، له‌وانه‌یه پێكهاته‌ی ده‌رمانیی ئێران لێكههڵوهشێت و ڕێژه‌ی قوربانی بوونی خه‌ڵك یه‌كجار بچێته سه‌رێ. له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا، ئێران خاوه‌ن زۆرترین قوربانیانی كادری ده‌رمانییه له ئاستی دنیادا. به‌ڵام له په‌نا قوربانی بوونی كادره ده‌رمانییه فیداكاره‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له ئێران به‌خاتری بێ كه‌فایه‌تی و كه‌مته‌رخه‌میی سه‌رانی ڕژیم، گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ڕاستیدا سه‌رانی ڕژیم گیان له‌ده‌ست دانی به‌ساڵاچووانیان بۆ گرینگ نییه. ئه‌وان ته‌نانه‌ت پێیان باشتر وایه كه له‌ده‌ست ئه‌م به‌شه ڕزگاریان بێت، چونكه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ساڵاچووان هه‌زینه‌ی ده‌رمانیان له‌سه‌رێیه و ڕۆڵێكی به‌رچاویشیان له ئابووریی وڵات‌دا نییه. به‌تایبه‌ت، خه‌باتی ڕێكخراو و په‌یگیرانه‌ی خانه‌نشینكراوان و ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی به‌ساڵاچوو و پشتیوانیی به‌رینی كرێكاران و لاوان، ڕژیمی ترساندووه. هه‌ر بۆیه كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، سه‌ره‌ڕای ڕێكخستنی هێرشی هێزه ئینتزامییه‌كان له‌دژیان، به‌كرده‌وه ویرووسی كۆرۆناشیان له گیانیان به‌رداوه.
ویرووسی كۆرۆنا و نه‌خۆشییه‌كه‌ی واته كۆویدی ١٩، بابه‌تێكی جیهانییه. ده‌وڵه‌ت و باڵه جۆراوجۆره‌كانی بورژوازیی جیهان، كاتێك كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه بوو به ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر، هه‌ركام به‌جۆرێك ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان خسته خزمه‌ت ئامانجه‌كانی خۆیانه‌وه. ڕژیمهكانی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی له ویرووسی كۆرۆنا وه‌ك ئامرازێك بۆ دامركاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌ر شه‌قام كه‌ڵكی وه‌رگرت. به‌ڵام له هه‌مان حاڵیش‌دا ویرووسی كۆرۆنا بێتوانایی و ناكارامه بوونی ده‌وڵه‌ته‌كانی له ئاستی جۆراوجۆردا ده‌رخست. ئه‌م بێتواناییه، ڕسوایی به‌رینی بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی هێندێك وڵات له‌وانه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا، بۆلسۆنارۆ، سه‌رۆك كۆماری برێزیل و عه‌لی خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕووحانی، به‌دیاری هێناوه. ئه‌م چوار كه‌سه، سه‌ره‌تا حاشایان له بوونی ویرووسی كۆرۆنا كرد، پاشان له‌ژێر گوشاری ڕاستییه‌كاندا، وه‌ك ویرووسێكی كه‌م مه‌ترسی به ڕه‌سمییان ناسی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان بۆ پیلانگێڕی ئه‌م یان ئه‌و ده‌وڵه‌ت گه‌ڕانده‌وه. هه‌ر هه‌موویان، وێڕای خوڵقاندنی كاره‌سات بۆ به‌ساڵاچووان، نه‌خۆشان و كرێكاران و سه‌ره‌نجام گشت كۆمه‌ڵگا، سیاسه‌تی گاڵته‌جاڕانه‌ی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ستایش كرد. له‌و نێوه‌دا، وته و هه‌ڵسووكه‌وتی خامنه‌یی و ڕووحانی و داروده‌سته‌كانیان له ئاستی جیهاندا بێ وێنه بوو. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بایه‌خ نه‌دان به ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی خه‌ڵك و به شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا نیشانی داوه كه وه‌ك سیستمێكی سه‌رمایه‌دارانه‌ی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه، گیانی زۆربه‌ی هاووڵاتییان به‌لایه‌وه هیچ بایه‌خێكی نییه. وه‌ها ڕژیمێك شیاوی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا نییه. بێ كهفایهتیی نیزامی سه‌رمایه‌داری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاره‌ساتی وه‌ك په‌تا گشتگیره‌كان، له په‌نا هه‌موو كهموكۆڕییهكانی دیكه‌یه‌وه، سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م نیزامه شیاوی مرۆڤی سه‌ده‌ی ٢١ نییه. نیزامی سۆسیالیستی و به‌ڕێوه‌بردنی شۆرایی ژیانی خه‌ڵك، ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایه‌تییه له گشت ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه نیزامی سه‌رمایه‌داری خوڵقێنه‌ر و هۆكاری مانه‌وه‌یه‌تی. بێگومان، مرۆڤایه‌تی ته‌نیا له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانێ به‌شێوه‌ی كارامه، به‌ره‌نگاری كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و سرووشتی ببێته‌وه.