به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌رهه‌نگ “ئاسیابانی” فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران له جوانڕۆ له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك شاره‌كه‌ی گه‌مارۆ داوه و ڕێگه نادات پێداویستییه‌كانی خۆراك و ده‌رمان هاورده‌ی ئه‌و شاره بكرێت.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سه‌رهه‌نگ “ئاسیابانی” ئه‌و كه‌سه‌یه كه نه‌خشی له كۆمه‌ڵكوژكردنی لاوانی جوانڕۆدا هه‌بووه و ئێستاش به‌هۆی به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری، شاره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ داوه و ڕێگه نادات كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه خۆراكی و ده‌رمانییه‌كان هاورده‌ی ئه‌و شاره بكرێت و گوشاری زۆری بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه هاوردووه.