کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەبنییەی تەکنیکیی تراوەرس

تجمع اعتراضی کارگران ابنیه فنی تراورس

کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەبنییەی تەکنیکیی هێڵی ئاسنی تراوەرس، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جێبەجێکردنی ناتەواوی گەڵاڵەی گۆڕینی دۆخی دامەزراندنیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

بە گوتەی نوێنەری نەڕەزایەتی دەربڕان، بابەتی گۆڕینی دۆخی دامەزراندنی کرێکارانی کۆمپانیای تراوەرس هەر لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی ناتەواو و پێچەوانەی ناوەرۆکی ڕێنماییە ڕاگەیەندراوەکان جێبەجێ کراوە. دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ و تەنیا بەهۆی بەدواداچوونی بەردەوامی هاوکاران، کۆمپانیاکە ناچار بە دەرکردنی حوکمەکانی گۆڕینی دۆخی دامەزراندن بوو؛ بەڵام تا ئێستا حوکمە دەرکراوەکان فاقیدی کۆدی فەرمانبەرین و ئەم بابەتەش بووەتە هۆی نیگەرانیی جدیی هاوکاران سەبارەت بە دۆخی دامەزراندن، پێشینەی خزمەت، مافە یاساییەکان و داهاتووی پیشەیی خۆیان.