به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، قیمه‌تی هه‌ر كیسه‌یه‌ك برنج له بازاڕی ئازاد له ٧٥ هه‌زاره‌وه بۆ ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌شی بازه‌رگانی ده‌وڵه‌تی له شاری مه‌ریوان كه بڕیار بوو به‌پێی سه‌همییه برنجی پێ بدرێت و به قیمه‌تی ٨٠ هه‌زار تمه‌ن بڵاوی كاته‌وه، به‌شێكی كه‌می پێ دراوه و به‌جۆرێك كه یه‌كێك له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی برنج بڕیار بوو ٣ تۆن و نیو برنجی پێ بدرێ، به‌ڵام ته‌نیا تۆنێكی پێ دراوه و ئه‌و به‌شه‌ی كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه له بازاڕی ئازاد به قیمه‌تی ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن فرۆشتراوه.