گرانی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتری پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك له نرخی ماده خۆراكییه‌كان تا هه‌زینه‌ی بێهداشت و ده‌رمان؛ له كرێی ماڵ تا خه‌رجی هاتوچوه و ئاو و به‌رق و گاز؛ له كاتێكدا كه بێكاری و نه‌خۆشی كرۆناشی پێ زیاد بۆه؛ هه‌مووی ئه‌وانه بونه‌ته گوشارێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ولاته. به‌رپرسانی دز و گه‌نده‌ڵی رژیم بۆ كڕینی كه‌ره‌سه‌ی منداڵه به دنیا نه‌هاتووه‌كه‌یان؛ چه‌مه‌دان چه‌مه‌دان پێداویستییه‌كانی له بازاره‌كانی تووركیه ده‌كڕن و یا بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك و یان خۆش گووزه‌رانێكی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان؛ بۆ دوور ترین شوێنی جیهانیش بۆه ده‌چن. ئه‌وه له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێش؛ بێتووانا له كڕینی جه‌مێك گۆشت و مریشك و ماسین و ته‌نانه‌ت دابینكردنی نان و شیره‌مه‌نیش بۆیان كه‌مه‌رشكێنه.
ئیسنا له هه‌واڵنێریه‌كانی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی؛ راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی له بابه‌ت؛ ره‌وتی ڕووله‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵا ئه‌ساسییه‌كانی پێداویستی خه‌ڵك؛ بڵاوكردۆته‌وه. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: نرخی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا؛ چه‌ند به‌رابه‌ر چۆه‌ته سه‌رێ و به تایبه‌ت له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا گرانی به ته‌واوی له كونتروڵ چۆه‌ته ده‌رێ. نرخی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵك وه‌كوو رۆن؛ گۆشت؛ نان و شیره‌مه‌نیی؛ له ئاستێكی سه‌رسور هێنه‌دا زیادیان كردۆه.
قاسمعه‌لی حه‌سه‌نی؛ سه‌رۆكی یه‌كێتی بنه‌كداران ووتویه‌تی: شه‌كر؛ ئه‌م كاڵا سه‌ره‌كییه كیڵویه‌كی له ١٦ هه‌زار تمه‌نه‌وه تا ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشترێت ؛ به‌م جۆره نرخی ئازادی شه‌كر ٢٧٠ له‌سه‌د له‌چاو نرخی ده‌وڵه‌تی؛ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. سه‌رۆكی یه‌كێتی خوارده‌مه‌نییه‌كانی ئیسفه‌هانیش به ئاماژه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی برنجی ئێرانی به ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن وتی؛ ئه‌مڕۆ ته‌نیا ٥ له سه‌دی ئێرانییه‌كان و یا ئیسفه‌هانییه‌كان؛ تووانایی كڕینی برنجی ئێرانی‌یان هه‌یه.
هه‌واڵنێری مێهر له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند؛ نرخی تازه‌ی ئارد ١٦ هه‌زار و ٩٠٠ تمه‌نه و ئه‌م نرخه له ڕێكخراوی پشتیوانی؛ په‌سه‌ند كراوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته؛ به‌های ماكارۆنی بۆ به‌كارهێنه‌ران؛ هه‌ر كیلۆیه‌كی ٣٧ هه‌زار تمه‌نه، له حاڵێكدا سێ مانگ له‌وه‌پێش له‌نێوان ١٣ تا ١٥ هه‌زار تمه‌ن بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و دز بۆ پاساوی گرانی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك؛ ئاماژه به بیانووگه‌لی جیهانی و ناوچه‌یی؛ وه‌ك نه‌خۆشی كرۆنا و وشكه‌ساڵی ده‌كه‌ن. ئه‌وان خۆیان له باسكردنی سیاسه‌تی نادرووست و ناكارناسانه و یا تێرۆریستیی رژیم كه ده‌بێته هۆی به‌باداچوونی سامانی وڵات؛ ده‌دزنه‌وه، ئه‌وان باس له هه‌زینه‌ی تیروریسم و شه‌رئه‌نگیزیه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌رجی سه‌ركووتكردنی خه‌ڵك له ناوه‌وه‌ی وڵات ناكه‌ن. میلیاردها دۆلار له داهاتی فرۆشی نه‌وت خه‌رجی ته‌بلیغاتی مه‌زهه‌بی و ناوه‌نده‌كانی مه‌زهه‌بی؛ میلیتاریزه كردنی زۆرتری وڵات؛ خه‌رجی داگیركردنی نیزامی كوردستان؛ هه‌زینه‌ی ده‌زگاكانی ئه‌منییه‌تی و نیزامی؛ دابین كردنی ژیانی لووكس و عه‌یاشی ئاغازاده‌كان ده‌كرێت؛ له حاڵێكدا كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له نانی شه‌ویش بێبه‌شن. هێرشی رژیم بۆسه‌ر ئاستی گووزه‌ران و به‌ڕێچوونی كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژار؛ ده‌بێت وڵامێ شیاوی خۆی وه‌ربگرێته‌وه. نابێت رێگه بدرێت كه رژیم؛ ئه‌م ده‌ست درێژییه ئاشكرایه؛ بۆسه‌ر ژیان و گووزه‌رانیان تێپه‌ر كات و قه‌یرانی ئابووری خۆی به به‌های تووند كردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران و دزینی نانی سه‌ر سفره‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته؛ چاره‌سه‌ر بكات.
له راستیدا كۆماری ئیسلامی خۆی ده‌زانێت كه سه‌پاندنی ئه‌م ئاسته له هه‌ژاری و برسییه‌تی به سه‌ر كۆمه‌ڵگا؛ كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌شوێن خۆیدا دێنێت و خۆی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك؛ ئاماده كردووه. ئه‌م گشته هێزی ئینتزامی و به‌كرێگیراوی به‌سیجی و چه‌قۆكێشی لیباس شه‌خسی له سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان؛ دانپێدانان به‌م راستییه‌یه كه رچیم چاوه‌رێی خرۆشی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو ، چاوه‌رێی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات. له‌وه‌ها باروودۆخێكدا؛ ئه‌ركی كۆمۆنیسته‌كان و كرێكارانی پێشڕه‌و ئه‌وه‌یه كه؛ تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی پنگخۆاردووی جه‌ماوه‌ریی؛ له دژی گرانی و بێكاری و هه‌ژاری؛ ڕێكبخه‌ن و هاوئاهه‌نگی بكه‌ن.