کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کەمبوونەوەی ئاستی هاتوچۆکانی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز

کەمبوونەوەی ئاستی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئاستی هاتوچۆکان لە گەرووی هورموز لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

بە وتەی شیرکەتی ماهوارەییکێپلێر، ئاستی هاتوچۆکان لە گەرووی هورموز لە رۆژی چوارشەممە و رۆژانی پێشووتر 10 تا 15 کەشتی لە رۆژدا بووە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە بە تەنیا 4 کەشتی لە گەرووی هورموز تێپەریون کە دوو کەشتی لەوانە نەوتهەڵگر و دوو کەشتییەکەی دیکەش بازەرگانی بوون. شایانی باسە کە پێش دەستپێکردنی شەڕ و پێکدانانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ناوچەکە، رۆژانە زیاتر لە 125 کەشتی بازەرگانی و نەوتهەڵگر لە گەرووی هورموز تێپەردەبوون.