کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کەشی توندی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران

کەشی توندی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ توندبوونی دۆخی ئەمنی لە ژمارەیەک شار و ناوچەی ئێران، سەدان هاووڵاتی بە هۆی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ویدیۆ و وێنە، بە تۆمەتی  “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دوژمن” ڕووبەڕووی حوکمی یاسایی بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دروستکردنی هەژماری ساختە، هەوڵی فریودانی هاووڵاتیان دەدەن تاکوو زانیاری و ویدیۆی شوێنە هەستیارەکانیان بۆ بنێرن. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڵگرتنی وێنە و ویدیۆی هەستیار لەناو مۆبایل، بە تایبەت لە کاتی پشکنینی شەقامەکاندا، مەترسییەکی جددی بۆ هاووڵاتیان دروست دەکات و چالاکانی مافی مرۆڤ هۆشداریان داوە کە پاش ناردنی فایلەکان، پێویستە بە تەواوی لە ئامێرەکانیان بسڕدرێنەوە.