کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کێشەی کەمئاوی بۆ ٣٥ ملیۆن ئێرانی لە پارێزگا جیاوازەکاندا

کێشەی کەمئاوی بۆ ٣٥ ملیۆن ئێرانی لە پارێزگا جیاوازەکاندا

 

وتەبێژی پیشەسازیی ئاوی ئێران ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٣٥ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات لەگەڵ کێشەی کەمئاوی بەرەوڕوون. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دابەشبوونی باران لە پارێزگاکان زۆر ناهاوسەنگە.

لە کاتێکدا پارێزگاکانی وەک ئیلام و کرماشان بارانی باشیان لێ باریوە، بەڵام پارێزگاکانی وەک تاران، قوم و ئەسفەهان هێشتا بەدەست کەمبارانییەکی توندەوە دەناڵێنن. شارەزایان دەڵێن ئێران بەهۆی بەڕێوەبردنی نادروستی سەرچاوە ئاوییەکان و وشکەساڵییە یەکی لە دوای یەکەکان، لە قەیرانێکی قووڵدایە.