کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کێشەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرایل لە سورییه‌

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٠ ی مانگی گوڵان ئەڕتەشی ئیسرایل هێرشێکی بەرینی بۆ نێو خاکی سوریە ئەنجامدا. وەزارەتی بەرگری ئیسرایل لە ڕاگەیاندنێکدا وەتی کە ” لە وڵامدانەوە بە هاویشتنی ٢٠ موشەک بەرە بەیانی رۆژی پێنجشەممە لە لایە کۆماری ئیسلامیەوە بۆسەر بەرزاییەکانی جەولان، ناوەند و پێەگەکانی کۆماری ئیسلامی لە خاکی سوریەی داوەتەبەر هێرش.” وەزیری بەرگری ئیسرایل وتی کە تەقریبە سەرجەم دامەزراوە و ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە هێرشیان کراوەتە سەر. هەرچەند دەوڵەتی سوریە بەرپرسیاریەتی هاوێژرانی ٢٠ مووشه‌كی بۆسەر جەولان بە شێوەی مەسڵەحه‌تی وەئەستۆ گرت بەڵام به‌هۆی ئەوەی کە لە ماوەی چوار دەیەی دواییدا سوریە توشی تێکهەڵچوون لەگەڵ ئیسرایل کە بەشێک لە خاکەکەی داگیر کردوە، نەبووە، ئیسرایل هێزی قودسی سپای پاسدارانی بە هۆکاری ئەم موشەک هاویشتنانە زانیوە. هەواڵنێریی رۆیتێرز و ئاسوشتێدپرێس ئەم هێرشانەیان کە چوار کات ژمـێری بەردەوام بووە” بە جیدی ترین بەرەو روو بوونەوەی نیزامی نێوان ئێران و ئیسرایل لە خاکی سوریەدا وەسف کردوە.

لە مانگی ڕابردودا ئەوە چوارەمین جارە کە ئیسرایل هێرش دەکاتە سەر پێگە و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە. رۆژی یەکشەممە ١٩ ی مانگی خاکەلێوە ئەڕتەشی ئیسرایل ڕاگەیاند کە ١٢ ئامانجی پێوەندیدار بە کاروباری نیزامی کۆماری ئیسلامی و بەرگری ئاسمانی سوریەی لە حومس داوەتەبەر هێرش. لەم هێرشانەدا ٧ کەس لە سپای پاسداران و کەسانی سەر بە کۆماری ئیسلامی کوژراون. بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریە، لە هێرشەکانی پێشتردا لانیکەم ٣٣ کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. ئیسرایل وێڕای ئەوەی کە ڕایگه‌یاند روسیەی ئاگادار کردۆتەوە سەبارەت بەم هێڕشانە، هۆشداریدا کە درێژە بە هێرشەکانی ئەدات بۆسەر پێگە و ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە. لیبێرمن وەزیری بەرگری ئیسرایل وێڕای وەئەستۆ گرتنی ناڕاستەوخۆی بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی پێشوو وتبویی کە :” ئێمە بەهەر نرخێک بێت ڕێگه‌ بە حوزوری بەردەوامی ئێران لە سوریە نادەین.”

هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرایل بۆسەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگاهانە و ڕاست لە حاڵێکدا توند بۆتەوە کە ئەمریکا سەرەڕای ناڕەزایەتی ٥ دەوڵەتی تری واژۆكاری قەراردادی بەرجام، پاشەکشە له‌ بڕیاره‌كه‌ی نەکردووە. یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشی ئیسرایل بۆسەر کۆماری ئیسلامی لە وەها بارودۆخێکدا هەوڵدانە بۆ زیاتر و وادار کردنی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ نیشاندانی کاردانەوەی نیزامی. تا لەم ڕێگایەوە باقی دەوڵەتانی تریش هانبدات بێنەپاڵ ئەمریکا بۆ دەرچوون لە بەرجام. کۆماری ئیسلامیش ئەمە دەزانێ و لەوێوە کە کەوتۆتە مەوقعیەتێکی هەستیارەوە تا ئێستا بێجگە لە هاویشتنی چەند موشەک، نەیتوانیوە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیلدا کاردانەوە پیشانبدات و تەنیا بۆتە سیبلێک لە بەرانبەر هێرش و دەستدرێژەکانی ئیسرایل. لەم پێوەندەدا وەزیری دیفاعی کۆماری ئیسلامی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت کە گۆیا بەناو ” ڕەزمەندەگانی مێحوەری مقاومەت لە کاتی خۆیدا تۆڵەی خوێنی هاو سەنگەرانیان ده‌كه‌نه‌وه‌” خاڵی جێی ئاماژە ئەوەیە کە زۆربەی دەوڵەتانی یەکێتی ئوروپا و ئەمریکاش لە هەڵوێستەکانیاندا لەبەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییە، هاوێژرانی موشەک بەرەو ئیسرایلیان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە مەحکوم کردوە و هێرشەکانی ئیسرایلیان بە دیفاع له‌خۆی زانیوە. هەڵبەت لە نێوخۆی ڕژیمدا باڵی نەیاری دەوڵەتی روحانی و سپای پاسدارانیش، لە تەبلیغاتەکانیاندا ڕەخنە لە قەراردادی بەرجام دەگرن و بە ڕواڵەت خوازیاری هەڵوەشاندنەوەین. بەڵام لە هه‌مان كاتدا ئاگاداری بارودۆخی شپرزەی ئابووری ڕژیمیشن و دانی پێدا دەنێن. لە چەند مانگی ڕابردودا و بەشوێن شکستی هێزەکانی ئوپوزسیۆنی ئیسلامی لە سوریە و کۆنترۆڵی سەرلەنوێی بەشێکی زۆری خاکی ئەوە وڵاتە لە لایەن ڕژیمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانیەوە، کۆماری ئیسلامیش درەفەتەکەی بە غەنیمەت زانی و بە توندی خەریکی پەرەدان بە پێگە و پتەو کردنی مەوقعیەتی نیزامی خۆی لە سوریە دایە. ئەمەش نەتەنیا ئیسرایل دەژیەتی، بەڵکو بۆتە هۆی نیگەرانی دەوڵەتانی ئۆرووپایی و ناوچەکە و تەنانەت روسیەش. دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام بۆ نەتانیاهو دەرفەتێکی باشە تا هەوڵبدات ژمارەیەکی هەرچی زیاتر لە دەوڵەتەکان وادار بە هەڵویست گرتن و دژایەتی لەگەڵ حوزوری ئێران لە سوریە بکات. دخاڵەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاروباری باقی وڵاتانی ناوچەکەدا بەردەوام بەرەو رووی دژایەتی ئەو دەوڵەتانە بۆتەوە و ناچار کردنی کۆماری ئیسلامی بە دخاڵەت نەکردن لە ناوچەکەدا بەشێکی نەنووسراوی تەوافوقی بەرجام بووە کە ئیستا ترامپ بەکردەوە دەرنەهاتنی بە پێشێل کرانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و بە یەکێک لە کەموکوڕیەکانی ئەو تەوافوقە دەزانێت.

ئاسەوار و دواهاتە زیانبارەکانی سیاسەتی دخاڵەتگەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کە ڕژیم بە بەشێک لە ستراتیژی مانەوەی خۆی دەزانێت، تا ئێستا بۆتە هۆی بڵێسدار تر بوونی ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا و یان تەنانەت هەڵگیرسانی شەڕ. تێكهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردو دەوڵەتی جەنایەتکاری ئیسرایل و کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ستەمدیتو وەگیان هاتوی سورییه‌ی كه‌ گیرۆده‌ی شەڕێکی کۆنەپەرستانەی ٨ ساڵەدان، بەرەو رووی کوشتار و ئاوارە بوونی زیاتر دەکاتەوە. سیاسەتی دەخاڵەتگەرانە و زێدەخوازانەی ڕژیم لە ناوچەکەدا تا ئێستا هەزینەیەکی زۆری هەبووە کە لە گیرفانی خەڵکی ئێران دراوە. ئەم هەزینە کەڵانە قەیرانی ئابووری ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی قوڵتر و بارودۆخی بەڕێچوونی خەڵکی کڕێکار و زەحمەتکێشی ئێرانی فەلاکەتبار تر کردوە.

ئێستا کە ڕژیمی ئیسلامی لە هەمو لایەکەوە بۆ پاشکەشە و دخاڵەت نەکردن لە بارودۆخی ناوچەکەدا خراوەتە ژێر گوشارەوە، دەیەوێ بوونی ناکۆکی لەگەڵ ئیسرایل و ئەمریکا بکاتە بیانو بۆ سەرکوتی وەحشیانە تری هەر چەشنە ناڕەزایەتیەکی ماف خوازانە و خەباتی ئازادی خوازانەی جەماوەری خەڵکی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بەدواداچوونی داخوازیەکانیان پاشگەزیان بکاتەوە. ئەم شگردانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵکی ئێران ناسراون. بێکاری هەژاری و برسیەتی وەها ژیان و بەڕێچوونی جەماوەری خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی خستۆتە ژێر زەختەوە کە ئەم جۆرە فڕوفێڵانە ناتوانێ خەڵک لە بەدوادا چوونی داواکاریەکانیان پاشگەز بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-