کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆچی دوایی باوکی “زارا محەممەدی” بەندکراوی سیاسی شاری سنە

کۆچی دوایی باوکی زارا محەممەدی بەندکراوی سیاسی شاری سنە 3

“ئیبراهم محەممەدی” باوکی “زارا محەممەدی” موعەلیمی زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری سنە ڕۆژی شەممە ١ی گه‌لاوێژ، بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە کۆچی دوایی کرد.

شایانی باسە مردنی باوکی زارا محەممەدی لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی سنە بەندکراوە و ماوەیەک لەمەوبەریش بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر “زارا” توانی مەرەخەسی بگرێت و لەسەر قەرەوێلەی نەخۆشخانە چاوی بە باوکی بکەوێت.