دوازدەهەمین کۆنگرەی حیزبی کومونیستی ئێران لە کۆتایی مانگی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ و لە نیوەی دووهەمی مانگی جولای ٢٠١٦ دەستی بەکارەکانی کرد و دوای ٥ رۆژ جەلەسات و کۆبونەوی پراوپر کۆتایی بە کارەکانی هێنا. ئەم کۆنگرەیە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تەشکیلاتی نهێنی، نوێنەرانی تەشکیلاتی کۆمەڵە- سازمانی کوردستانی حیزب، نوێنەرانی تەشکیلاتی دەوەی وڵاتی حیزب، ئەندامانی کومیەتی ناوەندی و ژمارەیەک لە ئەندامی حیزب وەک چاودێر، هاوکات لە دوو شوێنی سەرەکی و هەروەها نوێنەرانی تەشیلاتی کانادا و ئوسترالیا کە لە شوێنی فەعالیەتی خۆیانەوە لە ڕێگای تۆڕی ئینتێرنێتەوە لە جەلەسەکاندا ئامادە بوون، بەڕێوەچوو. کۆنگرە بە سرودی ئەنترناسیۆناڵ و دەقیقەیەک بێدەنگی بە نیشانەی ڕێزگرتن لە یادی گیانبەخت کردوانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم دەستی بە کارەکانی کرد و بەشوێن پێشكهش كردنی چلۆنایەتی بەڕێوەچونی هەڵبژرادنی نوێنەران لە حوەزە جۆراو جۆرەکانی هەڵبژاردندا لە لایەن هەیئەتی چاودێری گشتی هەڵبژاردنەوە و وڵام دانەوە بەو پرسیارانەی لەم بوارەدا هاتنە گۆڕێ، بە پەسند کرانی بروانامهی نوێنەران و ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی نزیک بە سەرجەم نوێنەرانی هەڵبژێردراو، ڕەسمیەتی خۆی ڕاگەیاند. کۆنگرە بە پەسند کردنی پێرهوی نێوخۆ، دەستور جەلەسەکان و هەڵبژاردنیدهستهی سهرۆكایهتی و دواتر سوخەنڕانی ئیفتیتاحیەی هاوڕێ ئیبڕاهیم عەلیزادە درێژەی بەکارەکانیدا. ” دەرێژەی قەیرانی جیهانی سەرمایەداری، دنیا پێویستی بە سوسیالیزمه”، ” ئاڵوگۆڕەکانیرۆژههڵاتی ناوهراست”، ” بارودۆخی سیاسی، ڕیزبەندی هێزە چینایەتیەکان لە ئێران و ئەولەویەتەکانی ئێمە”، ” ڕاپۆرتی توشکیلاتی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرە” و ” قەیرانی ژینگە”، بەشێک لە دەستور جەلەسەکانی کۆنگرە بوون کە سەبارەت بە هەرکامەیان، کۆمیتەی ناوەندی پێشتر لە ڕێگای بوڵتەنی باسەکانی کۆنگرەوە ئەم بەڵگانەی خستبوە بەردەست نوێنەرانی کۆنگرە و ئەندامانی حیزب.
لە دەستور جەلەسەی پێوەنددار بە ” بەردەوام بوونی قەیرانی سەرمایەداری، دنیان پێویستی بە سوسیالیزمه ” وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر درێژەی قەیرانی دنیای سەرمایەداری و بێ ئاسۆیی نیزامی حاکم لە بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ ئەم قەیرانەدا دواهات و ئاسەوارەکانی درانە بەر باس. توند بوونەوەی كێبركێی زل هێزە سەرمایەداریەکان، ئاستی کارەساتباری قەیرانی پەنابەرێتی، درێژەی بەرنامەکانی ڕیازەتی ئابووری، چالاكی گوروپە ڕاستەتوندرهو و شێوە فاشیستیەکان بە پلاتفۆڕمی دژی پەنابەریەوە، پەرەسەندنی ناڕەزایەتی کرێکاری لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا و گەشە کردنی نفوزیمهیل و بۆچونی چەپ لە کۆمەڵگادا وەک بەشێک لە ئاسەوارەکانی ئەم قەیرانە درانە بەر باس. لەم باسانەدا لە هەمانحاڵدا کە سوسیالیزم وەک تەنیا بەدیلێک کە دەتوانێ کۆمەڵگای بەشەری لە چنگ بەڕبەڕیەتی نیزامی سەرمایەداری ڕزگار بکات جەختی لەسەر کرایەوە، بەڵام ئەوەش وترا کە ئامادە کردنی بارودۆخی زەینی و کردنی سوسیالیزم بە ئاڵترناتیوێکی بەردەست و بە بزوتنەوەیەکی سیاسی و حیزبی، تەنیا لە جهرگهی نەبەردی رۆژانەی کرێکاران و وڵامدانەوەی مهیلی سوسیالیستی بەو کێشەو گرفتانەی لەبەر دەم ئەم خەباتەدان ئیمکان پەزیرە.
لە دەستور جەلەسەی پێوەندیدار بە ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە چاوگێڕانێکی خێرا بەسەر مێژووی ئەم ناوچەیەدا سێ ڕەوتی سەرەکی کە لە ماوەی ئەم یەک سەدەی دواییدا ئهم ناوچهیان لەباری سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە خستۆتە ژێر کاریگەری خۆیانەوە قسەوباس کرا. لەم باسانەدا ناسیۆنالیزمی عەرەب، ئیسلامی سیاسی و سوسیالیزم کە دەرکەوتنیان بەرهەمی گەشەی سەرمایەداری و شکڵ گرتنی چینی کرێکار بووە وەک سێ ڕەوت کە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم ناوچەیان خستۆتە ژێر کاریگەریەوە جەختیان لەسەر کرایەوە. لەدرێژهدا وێڕای ئاماژە بە بهستێنی پهرهسهندنیرهوتی ئیسلامی سیاسی لە شێوەی توند ڕەو و میانە ڕەویدا، دیاردەی داعش و هۆکار و بوارەکانی پەرەسەندنی ئەم ڕەوتە لە عێڕاق و سوریە درانە بەر لێکدانەوە. خاوەرمیانە هەروا وەک یەکێک لە ناوهندهكانی سەرەکی ڕقابەتی هێزە ئیمپڕیالیستی و ناوچەییەکان سرنجی خەرایەسەر. لەم باسانەدا مەسەلەی کورد و مەسەلەی فەلەستین وەک دوو بابەتی چارەسەر نەکراو کە ئاڵۆزیەکی تایبەتیان بەخشیوەتە بارودۆخی سیاسی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاوڕیان لێدراوەتەوە و لەسەر هەڵویستی ئوسولی حیزب لە بەرانبەر ئەم مەسەلانەدا جەخت کراوەتەوە. لەم سەنەدەدا بارودۆخی ئێستای عێڕاق وەک میراتی ڕژیمی جەنایەتکاری بەعس، دەستێوەردانەکانی ئامریکا و ململانیی دوو کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی و ئەمیرانی حاکم بەسەر عەرەبستانی سعودی و بەش خوازی دەوڵەتی تورکیە لە داهاتی نەوتی ئەم وڵاتە درایە بەر هەڵسەنگادن و گرنگترین فاکتۆڕەکان لە پێناسە کردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێڕاق ئاماژەیان پێدرا. ئەم سەنەدە لە درێژەدا وێڕای دانی کۆبەندیەک لە قەیرانی سوریە ئاماژە بەو دەستەکەوتە گەورانەی کە بزوتنەوەی کوردستانی سوریە لە ناخی ئەم قەیرانەدا دەستەبەری کردوە دەکات و ئەو مەترسیانەی کە لە دەرەوە و ناوەوە، هەڕەشە لە بزوتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستانی سوریە دەکەن وەبیر دێنێتەوە و دەست نیشانیان دەکات. لە باسی پێوەندیدار بە ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاماژە بە قەیرانی هەمە لایەنەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و قەیرانی حکومەتی لە تورکیە و بێ توانایی دەوڵەتی ئۆدوغان لە بەرەنگار بوونەوەی ئەم قەیرانەش کراوە. لەم بەشەدا توند بوونەوەی هێرشی دەوڵەتی توركیه لەدژی خەڵکی کوردستان بە ئامانجی تێکشکاندنی رۆحیەی خۆراگری خەڵک لەم ناوچەیەدا، بە سیاسەتێکی شکست خواردو داندراوە و کوشتاری خەڵکی کوردستان و هاوکات بوونی لەگەڵ گرتن و تیرۆر کردنی نەیاران و سیما ناسراوەکانی خەباتی مەدەنی، سانسۆڕی چاپەمەنیەکان و هێرش کردنە سەر مافەکانی خەڵک لە ئاستێکی سەرتاسەریدا بە کردەوە خەباتی خەڵکی کوردستانی بە خەباتی ئازادی خوازانەی سەرتاسەریەوە گرێداوە.
درێژهی ئهم راگهیاندنه له بهرنامهكانی داهاتوی تهلهیزیونی كۆمهله دا بلاو دهبێتهوه.