کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆتایی هاتنی شەپۆلی دوانزەهەمی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم

کۆتایی هاتنی شەپۆلی دوانزەهەمی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر 300x183 1

بەیانی ئەمڕۆ، ناوەندی فەرماندەیی گشتی ئەرتەشی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دوانزەهەمین شەپۆلی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە ئێران کۆتاییپێ هاتووە.

بە پێی دوایین بەیاننامەکەی سێنتکام، پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و درۆن، بنکە سەربازییەکان، سیستەمەکانی ڕادار و بەرگری ئاسمانی و هەروەها چەندین بنکەی بەرهەمهێنانی درۆن و مووشەکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران لە شارەکانی بووشێهر، ئەهواز، ئەندیمشک، شەلەمچه، جاسک، شاباد و چەندین شاری دیکە بوون بە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان و لە ئەجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون. لە هەمان کاتدا هێزی دەریای ئەرتەشی ڕژیم ڕایگەیاندووە کە حاکمیەتی گشتیان بە سەر گەرووی هەرمەزدا هەیە و هیچ یەک لە کەشتییە بازەرگانییەکان، بەبێ قەبووڵ کردنی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی ناتوانێت لەو گەروویە تێپەڕبێت.