فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان کۆتاییان بە حەوتەمین شەوی بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێناوە.
بەپێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە فڕۆکەی جەنگی، درۆن و کەشتییە جەنگییەکان تێیدا بەکار هاتوون، بنکەکانی چاودێری، ژێرخانە لۆجستیکییە سەربازییەکان، کۆگا نهێنییەکانی چەک و تواناکانی دەریایی کراونەتە ئامانج. سێنتکۆم جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی گشتی بەسەر لەنگەرگەکنی ئێراندا بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی ئامادەباشی و توانای تەواوەتیی جەنگیدان. لەم حەوتەمین شەپۆلەی هێرشەکاندا، بەندەر عەباس، دورگەی قشم، دورگەی لارک، دورگەی هورموز، سیریک، جاسک، چەغادەک، بووشێهر، لار، یەزد، ئەهواز، ئومیدییە و خوڕەمئاوا، گراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر ژێرخانەکانی ڕژیم کەوتوون.
