کرێکارانی مەیدانی نەوتیی یاداوەران ڕۆژی چوارەشەممە ٢٩ی مانگی بەفرانبار لە ناڕەزایەتی بە بەڕێوەنەچوونی گەڵاڵەی ڕیزبەندیی پیشەکان و نەدرانی حەقدەستە دواخراوەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری “بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی ڕیزبەندیی و باشتر کردنی باروودۆخی گرێبەستەکان، پێدانی مابێ¬تەفاوەتی گەڵاڵەی ڕیزبەندیی پیشەکان لە سەرەتای ڕاگەیاندنی گەڵاڵەکەی ڕیزبەندنی، لێکدانەوەی سەنەوات بەپێی دوایین پایەی حقووقی ساڵ، باشتر کردنی باروودۆخی نەوبەت کاری، پێدانی پشوو بەپێی یاسای کار، لێکدانەوەی ٢٤٠ کاتژمێر ئیزافەکاری بۆ ماوەی ٢ ساڵ، پاداشتی بەرهەمهێنان، سەختی کار” و چەندین خواستی پیشەیی دیکەن.