کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستی شیرکەتی نەوت، ڕۆژی سێشەممە 19ی مانگی ڕەشەممە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم خوازیاری گۆڕینی باروودۆخی گرێبەستەکانی خۆیان بوون.
بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا دەڵێن: قورسایی سەنعتی نەوتی وڵات لە سەر شانی کرێکارانی گرێبەستە، بەڵام وەزارەتی نەوت تەنها حەقدەست و مەزایای کرێکارانی ڕەسمی بە رەسمییەت دەناسێ و بۆ قەڕەبوو کردنەوە و باشتر کردنی گوزەرانی کرێکارانی گرێبەست هیچ هەنگاوێکی هەڵنەهێناوە. ناڕازییان بە ئاماژە بە هەڵاواردنی نێوان خۆیان و کرێکارانی ڕەسمی جەختیان کردەوە: ” ڕادەی کرێکارانی گرێبەست لە وەزارەتی نەوت زۆر بەرچاوە؛ بەڵام ئەوان لە خزمەت گوزاری وەک: مەسکەنی سازمانی، وام، مافی خراپی ئاو و هەوا و دەیان ئیمتیازی دیکە بێ بەرین.” بەشدار بووانی کۆبوونەوەکە خوازیاری یەکسان سازی حەقدەستەکان و سەپتی ئەوان لە ناو سامانەی کارمەندی ئێران دان.