کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی له ئیمارات

دەستبەسەرکرانی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی پەیوەندیدار بە کۆماری

ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە گرووپێکی تیرۆریستی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامیان تێکشکاندووە و ئەندامانی ئەو گروپە بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تێکدانی ئەمنیەت و سەقامگیری وڵات دەستگیر کراون.

بەگوێرەی ناوەندی هەواڵگری دەوڵەتی ئیمارات، (وام)، ئەندامانی ئەم گرووپە مەبەستیان ویستوویانە وێڕای ڕاکێشانی خەڵک بەرولای خۆیان، لە شوێنە هەستیارەکانی ئیمارات، کردەوەی تیرۆریستی و خرابکاری ئەنجام بدەن. هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەم تۆڕە تیرۆریستییە لە چالاکییە تیرۆریستییە نهێنییەکاندا بەشدارییان هەبووە. دەسەڵاتدارانی ئیمارات، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندی ئەم گرووپە بە کۆماری ئیسلامییەوە، ئاماژەیان کرد کە ئەندامانی ئەم تۆڕە بیرۆکە خاوەن بیر و ئایدیۆلۆژیای تیرۆریستیی توندڕەو بوون و هەڕەشە بوون بۆسەر ئاسایشی ناوخۆی وڵات.