کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی هیوا تاتایی لە زیندانی سنە

بەردەوامبوونی ده¬ستبه¬سه¬رکرانی هیوا تاتایی لە زیندانی سنە 2

هیوا تاتایی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، دوای سێ مانگ دەستبەسەربوون هێشتا لە زیندانی ناوەندی سنە لە بارودۆخێکی نادیاردایه.

بەپێی هەواڵەکان، هیوا تاتایی، لە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ەوە تا ئێستا لە زیندانی ناوەندی سنە راگیراوه. ناوبراو سەرەتا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بەڵگە و بڕیاری دادگا دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان گوازرایەوە. دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە و تا ئێستا لەو زیندانە راگیراوه. بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە لەو ماوەیەدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ، هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری گرتن یان تۆمەتەکان بڵاو نەکراوەتەوە و بارودۆخی یاسایی ئەو هێشتا ناڕوونە