رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانکاری نەوت لە چەندین شار بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکانیان خوازیاری وەلانانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان بوون.
بەشێکی زۆر لە کرێکارانی نەوت لە گەڵ شیرکەتە پەیمانکارییەکان گرێبەستییان هەیە و زۆر مافی سەرەتایی ئەوانیان زەوت کردووە. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: “ئەم شیرکەتانە “یاسای کار” کە بە نیوە چڵی باسی مافی کرێکاری کردووە، رەچاو ناکەن و ئەیخەنە ژێر پێ”.