ڕۆژی سێشەممە 9ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی پارسی هەفت تەپە، دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، کرێکارانی ئەو یەکە پیشەسازییە ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە لایەن بەرپرسانی شرکەتەوە بایەخ بە دۆخی ژیانی کرێکاران نادرێت و ئەمەش بووەتە هۆکاری قەیرانی ئابووری کرێکاران. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری کەمکردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها پێدانی حەقدەستە دواخراوەکان بوون.
