کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی هاووڵاتیانی خوازیاری کار لە هووەیزە و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەکیان

کۆبوونەوەی هاووڵاتیانی خوازیاری کار لە هووەیزە و دەستبەسەرکرانی

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی لاوانی بێکار و خوازیاری کار لە شارستانی هووەیزەی سەر بە پارێزگای خوزستان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازییان و ژمارەیەکیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم لاوانە پاش کۆبوونەوە لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.