کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئیرانشەهر

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئیرانشەهر 1

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی شارەداری ئیرانشەهر، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان، لە چەندەمین ڕۆژی بەردەوامدا کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم شارەداری و وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی دەرکردنیان لە سەر کارەکانیان، تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بوونەتەوە و خوازیاری گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان بوون. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای بەڵێنەکانی بەپرسان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان، هێشتا وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە و دۆخی پیشەییان ناڕوونە.